Skip to content
پێش هاتنى نەورۆز :تکایەک و پێشنیارێک بۆ هەموو هونەرمەندانى کورد لە هەموو جیهان
چوار شەممە, 10 ئازار 2010 00:27

((لەهەموو دونیا کە مەترسیەک دێتە سەر هەر نەتەوەیەک ئەوا هەموو هونەرمەندەکانیان بە کۆمەڵ لە یەک کۆنسێرتدا بە یەکەوە گۆرانى دەچڕن)).. لەژێر رۆشنایی ئەم ناونیشانە من وەکو تاکێکى کورد ئەم پێشنیارەم بۆ هونەرمەندە خۆشەویستەکانمان دەخەمە روو بۆ ئەوەى هونەر تەنها نەبێتە هۆکارێک بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن و پشت کردن لە نەتەوە، لەپێناو ژیاندنەوەى هەست و نەستى نەتەوەیی تاکى کورد، لەپێناو زیندوو راگرتنى کلتورى نەتەوەییمان،

لەپێناو یەکڕیزى و یەک هەڵوێستیمان بەرامبەر بە نەتەوەکەمان لە هەر کوێیەک بێت، لەپێناو رەواندنەوەى ئەو گرژیەى کە بەهۆی بانگەشەکانى هەڵبژاردنەوە کەوتە نێو ماڵی کورد داواکارم لە سەرجەم هونەرمەندە بەڕێزەکانى کورد بێ جیاوازى شێوەزار و ئایدیۆلۆژی رۆژێ پێش نەورۆز یاخود شەوى نەورۆز یان هەر لە رۆژی نەورۆزدا لە باشوورى کوردستان و لە شارى هەولێرى پایتەخت و دواتر لە کەرکوکى گڕ و گڵپە، کەرکوکى ژێردەست کۆنسێرتێکى بەکۆمەڵ ساز بدەن و بەکۆمەڵ بۆ ئەو یادە ستران بچڕن کە دڵنیام هەموو هونەرمەندەکان دەزانن کە چ سەنگ و بەهایەکى نەتەوەیی دەبێت، ئەگەر ئەو غیابەى ئێوەى خۆشەویست نەبێت چۆن(ئەلیسا و نەجوە کەرەم و هەیفا وەهبی و حسام رەسام و موعین و ئیبراهیم تاتلیساس و....هتد) دێنە کوردستان و خەڵک دەڕوتێننەوە و کلتورى عەرەبی و تورکى و فارسیمان بەسەر ساغ دەکەنەوە بۆیە ئەگەر هەر هونەرمەندێکى بەڕێز دەیەوێت میللەتەکەمان دڵنیابکاتەوە لەوەى کە ئەو هونەر ناکات لە پێناو پارە و خۆ دەوڵەمەندکردن با بفەرموێت لەپێناو ئەو مەبەستانەى کە لەسەرەوە ئاماژەم پێیدا لەکوردستان بەکۆمەڵ وەک برا کۆنسێرت سازبدەن، بەو بۆنەیەش ئێمە وەک گۆڤارى(ئێوە) تەواوى رێکلامى کۆنسێرتەکە دەگرینە ئەستۆ و ژمارەکانى مانگى نەورۆزیش تایبەت دەکەین بەو هونەرمەندە بەڕێزانە، بەو هیوایەم وەڵاممان بدەنەوە.

 

شێرزاد عومەر مەحمود/ سەرنووسەرى گۆڤارى(ئێوە)/ ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

+9647704452628

Chra.tv

 
Share on facebook

ئاماده‌بوانی سه‌ر هێل


357 میوان سەرهێڵ

Facebook.com

راپرسی

ئايه‌ له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره‌ غروقاتی ساخته‌ كاری ئه‌نجام درا ‌