Skip to content
شارێك له‌ ئه‌مه‌ریكا ، به‌ ناوى (( گوگل)) ناونرا
دووشەممە, 08 ئازار 2010 20:44

شارى (( تویكا)) له‌ وڵایه‌تى ئاركانساس له‌ ئه‌مه‌ریكا ناوى خۆى بۆ  (( گوگل )) گۆرى. ئه‌و ناو گۆرینه‌ به‌شێكه‌ له‌ كار و هه‌وڵه‌كانى كۆمپانیای گه‌وره‌وى گوگل به‌نیازه‌ له‌ چه‌ند شارێكى ئه‌مه‌ریكا به‌ شێوه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامى بدات.

به‌ پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئه‌ڵمانیا له‌ شارى سان فرانسیسكۆ، سه‌رۆك شاره‌وانى شارى (( تۆیكا )) له‌ به‌یاننامه‌ێكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ نیازه‌ ناوه‌ى شاره‌كه‌یان بگۆرێت بۆ (( گوگل)).

سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانى زۆربه‌ى شاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ دانه‌ له‌ سووده‌كانى تۆرى تیشكى فیبرى  كۆمپانیای  (( گوگل)) كه‌ زۆر خێرایه‌ سوودمه‌ندبن. ئه‌و تۆره‌ ئه‌نترنێته‌ وابریاره‌ 100 هه‌زار كه‌ره‌ت خێراتر بێت له‌ استاندارده‌كانى ئێستاى ئه‌مه‌ریكا.

 
Share on facebook

ئاماده‌بوانی سه‌ر هێل


298 میوان سەرهێڵ

Facebook.com

راپرسی

ئايه‌ له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره‌ غروقاتی ساخته‌ كاری ئه‌نجام درا ‌