| یانه‌ى به‌رشلۆنه به (10)یاریزان دووخالى گرنگى له ده‌ستدا |
| دووشەممە, 08 ئازار 2010 17:52 |
|
یاریگاى خوان رۆخاس نه بوه فربیاد ره‌سى یانه‌ىبه‌رشلۆنه‌ى پێشه‌نگى خولى ئیشسپانى دواى ئه‌وه‌ى له یاریه‌كانى جه‌وله‌ى (25)بوه میوانى یانه‌ى ئه‌لمێریا له یاریه‌كى به‌هێزدا كه هه‌ردوو یانه نیشانیان دا یاریه‌كه یه‌كسان بوو بۆهه‌ردوو هه‌لا به دووگۆل له خوله‌كى (12یاریزان سیزما یانه‌ىئه‌لمێریاى پێشخست له نیوه‌ى گێمى یه‌كه‌م ناوبژیوانى یارى كارلۆس كلوب گۆمێز راهێنه‌ر پیپ گواردیۆلاى له یاریگاده‌ركرد به‌لاَم سىَ خوله‌ك به‌ر له كۆتاى هاتنى گێمى یه‌كه‌م یاریزانى ئه‌رجه‌نتینى لیۆنێل میسى توانى گۆلى یه‌كسان تۆماربكات له گێمى دووه‌م به‌هه‌مان ئاستى گێمى یه‌كه‌م یاریان كرد یانه‌ى ئه‌لمێریا دووباره له رێگه‌ى یاریزان كارلۆس پیۆل كه به‌هه‌له له خوله‌كى (57)گۆلى له خۆیان تۆمار كرد پێش كه‌وت سىَ خوله‌ك دواى ئه‌م گۆله ناوبژیوان یاریزانى سویدى و یانه‌ى به‌رشلۆنه ئیبراهیمۆڤیچى به‌كارتى سوورده‌ركرد له خوله‌كى (66)یاریزان لیۆنێل میسى گۆلى دووه‌مى خۆى و گۆلى یه‌كسانى یانه‌كه‌ى تۆمار كرد كه گۆلى ژماره (19)بوو له‌م وه‌رزه به‌م ئه‌نجامه یانه‌ى ئه‌لمێریا دیاریه‌كى به‌نرخى پێش كه‌ش به یانه‌ى ریال مه‌درید كرد ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئیشبلیه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا خاله‌كانى نێوان به‌رشلۆنه و ریال مه‌درید یه‌كسان ده‌بێت یانه‌ى به‌رشلۆنه كۆى خاله‌كانى بوه (62)خال و خاله‌كانى یانه‌ى ئه‌لمێریا بوه (30)خال له پله‌ى (13)دێت |