|
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری: ڕێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه ڕاگه‌یاندراون ته‌نها پێشبینی لیسته‌كانه |
|
دووشەممە, 08 ئازار 2010 17:49 |
|
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێواره‌ی دوێنێ (یه‌كشه‌ممه) ڕێكه‌وتی7/3/2010 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له شاری به‌غدا رایگه‌یاند: ئه‌و رێژانه‌ی قه‌واره سیاسیه‌كان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه رایانگه‌یاندوه ته‌نها پێشبینیه‌و رێژه‌ی راسته‌قینه ته‌نها لای كۆمیسیۆنه. له به‌شێكی كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌یدا سه‌رۆكی كۆمیسۆن داوای كردوه هه‌مو لایه‌ن و قه‌واره سیاسیه به‌شداربوه‌كان پابه‌ندبن به‌و رێژه‌یه‌ی به ده‌ستیان هێناوه. سه‌باره‌ت به واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه حه‌یده‌ری هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌داوه‌و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای هه‌ندێك له لیسته‌كان دروستكردوه‌و داوا ده‌كه‌ن به ژماره نه‌ك به رێژه كۆمیسیۆن ده‌نگی براوه‌ی لیسته‌كان ئاشكرا بكات بۆئه‌وه‌ی یاری به ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه نه‌كرێ.
|