| هه‌یفا وه‌هبی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌کات |
| شەممە, 06 ئازار 2010 15:22 |
|
نه‌ورۆز ئه‌و تاکه جه‌ژنه‌یه که نه‌ته‌وه‌ی کورد شانازی پێوه ده‌کات، هه‌موو ساڵێ میلله‌ته‌که‌مان له‌م جه‌ژنه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و نوێبوونه‌وه‌ی هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هاردا له هه‌ناوی هه‌موو تاکێکی کوردا چرۆ ده‌کاته‌وه. ئه‌مساڵ له سایه‌ی ڕاوێژکاره به‌رزه‌کانه‌وه، به هیمه‌تی ئه‌و که‌ڵه پیاوانه گه‌وره‌ترین و ناوازه‌ترین و جوانترین و رێزدارترین و نه‌ته‌وه‌ییترین و هونه‌رمه‌ندترین ژنه هونه‌رمه‌ندی گه‌له‌که‌مان له که‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، له لوبنانی جه‌رگ و سیی کوردستانه‌وه ده‌گاته پایته‌ختی وڵاته‌که‌مان شاری هه‌ولێری دێرین و هۆلاکۆ به‌زێن. ئه‌م هونه‌رمه‌نده له جوانیدا بێوێنه‌یه و له هه‌ستو سۆزی بۆ ئه‌م نیشتیمانه تاقانه‌یه و له لوتکه‌دایه. ئه‌م خانمه ناوی ... ناوی ... ده‌زانن کێیه؟؟؟ با هه‌موومان هاوار بکه‌ین ههههههههههههههه‌یییییییییییییففففففففففففففاااااااااااااااااااا ...
ئه‌مه ئه‌و گاڵته جاڕییه‌یه که ده‌سه‌ڵات به خه‌ڵک و به بۆنه نیشتیمانی و جه‌ژنه پیرۆزه‌کانی ده‌کات. ئه‌مه ئه‌و بێڕێزییه‌یه که به‌رامبه‌ر به هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ری کوردی ده‌کرێت له له‌یه‌ن ئه‌و نابه‌رپرسانه‌ی ئه‌م کاره ده‌که‌ن. ئێمه قاوه‌یه‌ک بۆ هه‌موومان ده‌گرینه‌وه و خه‌ست خه‌ست، با پێکه‌وه بینۆشین و بپرسین: ئایا کوردستانه‌که‌مان، هه‌ولێره‌که‌مان هونه‌رمه‌ندی تیا نیه؟ ئایا کێ له‌و ئاهه‌نگه‌دا ( ئه‌مرۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه) ده‌ڵێته‌وه؟ بۆچی له پیرۆزترین ڕۆژی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌که‌ماندا گوێیه‌کانمان پڕ ده‌که‌ن به ئاواز و گۆرانی نامۆ؟ ئایا چۆن هونه‌رمه‌ندان ڕێگا به‌م جۆره کارانه ناگرن؟ ئه‌ی جه‌ماوه‌ره هێمن و کوردپه‌روه‌ره‌که‌ی هه‌ولێر: ئه‌ی ئیوه چۆن به هه‌موو تواناتان بایکۆتی ئه‌م جۆره ئاهه‌نگانه ناکه‌ن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ مه‌هێڵن بێت مه‌هێڵن له ڕۆژی جه‌ژنا نامۆیه‌ک له‌م وڵاته‌دا شتێک بڵێت . بۆ ده‌ره‌وه ئێره خاکی کوردستانه ئه‌مڕۆ جه‌ژنی کوردستانه ئه‌مڕۆ ته‌نها ووشه‌ی کوردی جلی کوردی ئاڵای کوردی که‌لتور و ڕه‌وشتی کوردی بۆی هه‌یه له‌م وڵاته‌دا به‌ده‌رکه‌وێت. بۆ دره‌وه نامۆکانی وڵاتی دوور بۆ ده‌ره‌وه هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌م ڕۆژه‌دا لێره جێتان نابێته‌وه. Chra.tv |