|
دوای داخستنی ڕۆژ تیڤی پرۆتێست له‌ده‌ره‌وه‌ی ستۆدیۆی ده‌نده‌رلێو به‌رده‌وامه |
|
شەممە, 06 ئازار 2010 15:11 |
|
له هه‌ڵکوتانێکی پۆلیسی به‌لجیکا بۆ سه‌ر ستۆدیۆی ڕۆژ تیڤی له ده‌نده‌رلێو ئه‌مڕۆ چه‌ندین کارمه‌ند و مێوانی ڕۆژ تیڤی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌کانه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێن. هه‌ر له به‌ره‌به‌یانه‌وه ڕێگا له‌کارمه‌ندانی ڕۆژ تیڤی گیراوه هات و چۆی نێو ستۆدیۆی ڕۆژ تیڤی بکه‌ن. بڕیار وایه ئه‌مڕۆ ئێواره ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی به‌لجیکا سه‌باره‌ت به‌م ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌ی پۆلیس بۆ که‌ناڵه‌که ڕاگه‌یاندنی خۆیان و هۆیه‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نن. ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی ستودیۆی ده‌نده‌رلێو پرۆتێستی کارمه‌ندانی ڕۆژ تیڤی به‌رده‌وامه.
|