|

ژنێک ئه‌چێت بۆ پۆلیسخانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر مێرده‌که‌ی تۆمار بکات. پۆلیسێک لێی ئه‌پرسێت " بۆچی ئه‌ته‌وێت داوا تۆمار بکه‌یت؟" ژنه‌که ئه‌ڵێ "سیانزه ساڵه مێرده‌که‌م شتم تێ ئه‌گرێت." پۆلیسه‌که ئه‌ڵێ "شتی چی؟" ژنه‌که ئه‌ڵێ "هه‌ر شتێکی به‌ر ده‌ست بکه‌وێت." پۆلیسه‌که لێی ئه‌پرسێت "باشه، سیانزه ساڵه مێرده‌که‌ت شتت تێ ئه‌گرێت، بۆچی ئه‌مڕۆ هاتوویت داوای له‌سه‌ر تۆمار ئه‌که‌یت؟" ژنه‌که ئه‌ڵێ "ئاخر ئه‌مڕۆ به‌رم که‌وت."
له هه‌ولێر به "لووت" ئه‌ڵێن "که‌پو" و به "گوێ"ش ئه‌ڵێن "گێ". ڕۆژێکیان کابرایه‌کی هه‌ولێری له سلێمانی سواری ته‌کسییه‌ک ئه‌بێت به نیازی ئه‌وه‌ی بچێت بۆ لای دوکتۆر و به سایه‌قه‌که ئه‌ڵێ "ئه‌رێ کاکه، هیچ دکتۆری که‌پوگێ ناناسی؟" سایه‌ق ته‌کسییه‌که‌ش سه‌رسه‌ری ئه‌بێت و له وه‌ڵاما ئه‌ڵێ "نه‌وه‌ڵا برا، من ته‌نها دکتۆری قنگگێ ئه‌ناسم!"
مامۆستای بیرکاری له ئازاد ئه‌پرسێت "ئه‌گه‌ر باوکت 10 دیناری پێ بێت و تۆش داوای 6 دیناری لێ بکه‌یت، چه‌ندی پێ ئه‌مێنێت؟" ئازادیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ "10 دینار." مامۆستاش به تووڕه‌ییه‌وه پێی ئه‌ڵێ "دانیشه! تۆ بیرکاری هه‌ر نازانیت." ئازادیش ئه‌ڵێ "تۆش باوکی من هه‌ر ناناسیت، ئه‌و پاره نادات به دایکم ئینجا به من."
ژنێک مه‌ڕێکی کڕیوه و قه‌سابێکیشی بانگ کردووه تا بۆی سه‌رببڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بیکات به قوربانی. به‌ر له‌وه‌ی قه‌سابه‌که مه‌ڕه‌که سه‌ر ببڕێت ژنه‌که ئه‌ڵێ "ئه‌م مه‌ڕه‌م خێر بێت بۆ دایک و باوکم له به‌ریتانیا، بۆ خوشکم و خێزانه‌که‌ی له ئه‌ڵمانیا، بۆ خاڵ و خاڵۆژنم له سوید، ..." کابرای قه‌ساب قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و پێی ئه‌ڵێ "ئه‌رێ خوشکم تۆ گۆرانی داواکراو پێشکه‌ش ئه‌که‌یت یان قوربانی ئه‌که‌یت؟
چه‌ند که‌سێک دانیشتوون سه‌یری فیلمێک ئه‌که‌ن به ڤیدیۆ و مه‌لایه‌کیشیان له‌گه‌ڵدایه. له هێکڕا ژن و پیاوێـک پیشان ده‌دات له‌سه‌ر جێگا به‌ڕووتی. له‌به‌ر دڵی مامۆستا، یه‌کێکیان ده‌ست ده‌داته کۆنتڕۆڵه‌که و ئه‌و دیمه‌نه تێ ده‌په‌ڕێنێت، که‌چی مامۆستا ، که پێ ده‌چێت دیمه‌نه‌که‌ی زۆر به دڵ بوو بێت، ئه‌ڵێ " ئا توخوا بیگێڕه‌وه، بیگێڕه‌وه، با دوو تـفیان لێ بکه‌م."
له مامۆستایه‌ک ئه‌پرسن " مامۆستا ئه‌گه‌ر تۆ کێرت هه‌ڵسێت، ئه‌یخه‌یته لای چه‌پی پانتۆڵه‌که‌ته‌وه یان لای ڕاسته‌وه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت " وه‌ڵا بڵێم چی! خوا ئه‌کات هه‌ڵئه‌ستێت، ئه‌یخه‌مه سه‌ر ته‌پڵی سه‌رم
موجاهیدێک له شێخێك ئه‌پرسێت "یاشێخ، که فه‌له‌ستینمان ڕزگار کرد، بۆمان هه‌یه سواری ژنه جوله‌که‌کان بین؟" شێخ‌یش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئێوه ڕزگارتان کرد، وه‌رن سواری من بن
له ناوچه‌یه‌ک عاده‌ت وایه ژن یان مێرد، هه‌رکامێکیان بمرێت، ئه‌وه‌ی دیکه‌یان له‌به‌ر ده‌رگا ده‌وه‌ستێت و خه‌ڵک بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و هاوده‌ردی ئه‌ملاوئه‌ولای ماچ ده‌که‌ن و ئه‌وسا ده‌چنه ژووره‌وه. جارێک ژنێکی زۆر ناسک و له‌بار پیاوه‌که‌ی ده‌مرێت، خه‌ڵک سه‌ره ده‌گرن بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و ماچکردن، له ناویاندا کوڕێکی گه‌نجی قۆز و تامه‌زرۆ ده‌بێت. که سه‌ره‌ی دێت زۆر به تاسه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ژنه ماچ ئه‌کات و باوه‌شی پێدا ئه‌کات و ده‌یگووشێت و به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌نووسێنی. خه‌ڵکه‌که ئه‌چن په‌لی کوڕه‌که ئه‌گرن تا له ژنه‌که‌ی دوور بخه‌نه‌وه، کوڕه‌که ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆی لێ قایم ئه‌کات. ژنه‌ی خاوه‌نپرسه‌ش، که وه‌زعه‌که‌ی به دڵ ده‌بێت ئه‌ڵێ "ده توخوا وازی لێ بێنن، فه‌قیره بۆ پرسه‌که‌ی باوکیشم نه‌هاتبوو
کابرایه‌کی به شانوشه‌وکه‌ت ده‌چێته لای به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رما‌نگا‌یه‌ک، که ته‌نها که‌مئه‌ندامان کاری تێدا ده‌که‌ن، و ئه‌ڵێ "قوربان من که‌مئه‌ندامێکی بێکارم و هاتووم دامبمه‌زرێنیت." به‌ڕێوه‌به‌ریش هه‌رچه‌ند سه‌یری ئه‌کات نابینێت که‌مئه‌ندام بێت بۆیه پێی ئه‌ڵێ "من نابینم که‌مئه‌ندام بیت." کابراش ئه‌ڵێ "ئه‌ڵی قوربان من گونم نییه" به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ش پاش ئه‌وه‌ی دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی که که‌مئه‌ندامه ده‌ست به‌جێ دای ده‌مه‌زرێنێت و پێشی ئه‌ڵێت "ده‌وامی ڕه‌سمی فه‌رمانگاکه‌مان سه‌عات 8 ده‌ست پێ ئه‌کات به‌ڵام تا سه‌عات 10 هیچ کارێکمان نییه و فه‌رمانبه‌ره‌کان ئه‌و دوو سه‌عاته یاری به گونیان ده‌که‌ن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ گونت نییه هه‌تا یاری پێ بکه‌یت پێویست ناکات سه‌عات 8 ده‌وام بکه‌یت به‌ڵکو سه‌عات 10 وه‌ره بۆ ده‌وام. پاش دوو هه‌فته ده‌وامکردن ڕۆژێک به‌ڕێوه‌به‌ر کابرا بانگ ده‌کات و پێی ئه‌ڵێ "له به‌یانییه‌وه ده‌بێت سه‌عات 8 ده‌وام بکه‌یت." کابراش ئه‌ڵێ "بۆچی قوربان ئیش زیادی کردووه؟" به‌ڕێوه‌به‌ریش ئه‌ڵێ "نا، ئیش زیادی نه‌کردووه. ئه‌مڕۆ که‌مئه‌ندامێکم دامه‌زراند هه‌ردوو ده‌ستی نییه تۆ له به‌یانییه‌وه سه‌عات 8 بۆ 10 یاری به گونی ئه‌و بکه."
|