|
پیاوێکی زۆر پیر به له‌رزه‌له‌رز خۆی ئه‌کات به دووکانی موزه‌میدێکی لاکۆڵاندا و پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ "کوڕم هاتووم ئه‌م ده‌رزییه‌م لێ بده‌یت، دوکتۆر بۆی نووسیوم." موزه‌میده‌که‌ش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کا له ژێر ده‌ستیا ده‌رنه‌چێت، ناوێرێت لێی بدات بۆیه بیانوو ئه‌هێنێته‌وه و ئه‌ڵێ "خاڵه گیان به‌و خوایه زۆر حه‌زم ئه‌کرد یارمه‌تیت بده‌م، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک خۆت ئه‌بینیت کاره‌بامان نییه له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانم." کابرای پیره‌ش ئه‌ڵێ "ڕۆڵه گیان من نه‌مووت قنگم بۆ له‌حیم بکه تا تۆ بڵێیت کاره‌بامان نییه، ده‌رزیلێدان کاره‌بای بۆ چییه؟"
ئوتۆمبیلێک له کابرایه‌ک ئه‌دات و قاچێکی ئه‌شکێنێت. شۆفێره‌که ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کابرای قاچشکاو ڕێک بکه‌وێت تا تووشی مه‌حکه‌مه نه‌یه‌ت، کابرای قاچشکاویش به هه‌لی ئه‌زانێت و داوای سه‌دهه‌زار دینار ئه‌کات. کابرای شۆفێر له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ "بۆ تۆ وا ئه‌زانیت من ملیۆنێرم وا داوای سه‌دهه‌زارم لێ ئه‌که‌یت؟" کابرای قاچشکاویش ئه‌ڵێ "ئه‌ی بۆ تۆش وا ئه‌زانیت من هه‌زارپێم وا قاچێکت شکاندووم و ئه‌شته‌وێت لێت خۆش ببم؟"
مامۆستایه‌ک له پۆلێکدا ئه‌پرسێت "کێ ئه‌زانێت حه‌بی ڤیاگرا چییه؟" قوتابییه‌ک هه‌ڵئه‌سێت و ئه‌ڵێ "حه‌بی سكچوونه." مامۆستاکه ئه‌ڵێ "به چییا ئه‌زانیت؟" قوتابییه‌که ئه‌ڵێ "هه‌ندێک جار گوێم لێیه دایكم به باوكم ئه‌ڵێ: - هه‌سته ڤیاگراكه‌ت بخۆ با گووه‌كه‌ت ڕه‌ق ببێ! -"
منداڵێک ئه‌چێته دووکانی کۆڵانه‌که‌ی خۆیان و به خاوه‌ن دووکانه‌که ئه‌ڵێ "مام عه‌لی بنێشتت هه‌یه؟" مام عه‌لیش ئه‌ڵێ "به‌ڵێ کوڕم هه‌یه." منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ "ده دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌م بده‌رێ." مام عه‌لیش دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ئه‌داتێ و منداڵه‌که ئه‌ڕوات. زۆری پێ ناچێت منداڵه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ڵێ "مام عه‌لی گه‌نمه‌شامیت هه‌یه؟" مام عه‌لیش ئه‌ڵێ "به‌ڵێ کوڕم هه‌یه." منداله‌که ئه‌ڵێ "ده دوو بنێشتم بده‌رێ." منداڵه‌که به‌م شێوه‌یه ڕۆژی چه‌ند جارێک ئه‌چێته لای مام عه‌لی و پرسیاری شتێکی لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. مام عه‌لی ته‌واو هه‌راسان ئه‌بێت بۆیه ئه‌چێت بۆ ماڵیان هه‌تا لای باوکی شکاتی لێ بکات. مام عه‌لی به باوکی کوڕه‌که ئه‌ڵێ "ئه‌و کوڕه‌ت ڕۆژی چه‌ند جارێک دێته دووکانه‌که‌م و پرسیاری شتێکم لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. من وا هه‌ست ئه‌که‌م گاڵته‌م پێ ئه‌کات بۆیه هاتووم شکاتی لێ بکه‌م." باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ "ئینجا بۆ هاتوویت شکاتی لێ ئه‌که‌یت، ئه‌ی بۆ خۆت ده‌ستت نییه؟" مام عه‌لیش ئه‌ڵێ "به‌ره‌وه‌ڵڵا ده‌ستم هه‌یه." باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ "ئێ ده که‌واته دوو تف بکه‌ره ناوچه‌وانی."
ژنێک دوو دۆستی ئه‌بێت. ڕۆژێک دۆسته‌کانی له لا ئه‌بن که ده‌نگی ده‌رگای ده‌ره‌وه دێت و یه‌کێک دێته ژووره‌وه. ژنه‌که به دۆسته‌کانی ئه‌ڵێ "خێرا ڕابکه‌نه سه‌ربان ئه‌وه مێرده‌که‌مه هاته‌وه." پیاوه‌که له کاتی هاتنه‌ژووره‌وه‌دا گوێی له ته‌په‌ی پێ ئه‌بێت له‌سه‌ر پلیکانه‌کان بۆیه سه‌ر ئه‌که‌و‌ێت بۆ سه‌ربان و ژنه‌ش به دوایدا. له سه‌ربان هه‌ردوو دۆستی ژنه‌که‌ی ئه‌بینێت، نیوه ڕووت و نیوه پۆشته، و لێیان ئه‌پرسێت "ئێوه کێن و چی ئه‌که‌ن لێره؟" ئه‌وانیش دێنه وه‌ڵام و ئه‌ڵێن "ئێمه به په‌ڕه‌شووت خۆمان هه‌ڵداوه و به ڕێکه‌وت له سه‌ربانی ئێوه گیرساوینه‌ته‌وه." پیاوه‌که پاش ئه‌وه‌ی که‌مێک لێیان ورد ئه‌بێته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ
"ئه‌رێ ئافره‌ت من شێوه‌ی ئه‌م دووانه ئه‌که‌م، ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و دووانه نه‌بوون که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به غه‌واسه هاتبوونه به‌رمیلی حه‌مامه‌که‌مانه‌وه؟"
کچێکی جوان ئه‌چێته دووکانی کوڕێک و ئه‌پرسێ "نوقوڵ چه‌ندی به چه‌ند؟" کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ "ده دانه‌ی به ماچێک." کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ "سه‌د نوقوڵم بده‌رێ و دوایی نه‌نکم دێت حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌کات."
چه‌ند چه‌کدارێکی شیعه کوردێک ئه‌گرن له به‌غدا و به بیانووی ئه‌وه‌ی که سوننه‌یه به نیازن بیکوژن. کورده‌که‌ش له ترساندا و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕزگار بکات ئه‌ڵێ "بابه بۆ ئه‌مکوژن؟ به عه‌لی منیش شیعه‌م هه‌ر وه‌ک ئێوه." ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ڕاست ئه‌کات یان درۆ وێنه‌ی دوانزه ئیمامه‌که‌یانی پیشان ئه‌ده‌ن و لێی ئه‌پرسن "باشه، تۆیه‌ک که ئه‌ڵێی من شیعه‌م، پێمان بڵێ ئه‌مانه کێن." ئه‌ویش، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سیان ناناسێت، پاش که‌مێک تێڕامان ئه‌ڵێ "ئه‌مانه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقن له زه‌مانی هاروونه ڕه‌شیددا."
بياويك، له چایخانه‌یه‌ک، به شاگردێکی سه‌رزل ئه‌ڵێ "ئا توخوا خێری قه‌بری دایکت، تۆزێک ئاوم به‌رێ." ئه‌ویش ئاوه‌که‌ی بۆ ئه‌هێنێت و لێشی ئه‌پرسێت "باشه تۆ چوزانیت دایکم مردووه؟" کابراش ئه‌ڵێ "وه‌ڵڵا بۆ زانین، نازانم به‌ڵام وتم ئه‌و سه‌ره له هه‌ر که‌سێک بوو بێت به‌دڵنیایی مردووه."
|