|
ژن و مێردێک ئه‌چن بۆ ژووری نووستنه‌که‌یان به نیازی کاری خێر. له‌وێ، ژنه‌که زۆر له‌گه‌ڵ پیاوه‌که‌دا خه‌ریك ئه‌بێت به‌ڵام بێهووده ئه‌بێت و پیاوه‌که زه‌وقی هه‌ڵناسێت. پیاوه‌که زۆر ناڕه‌حه‌ت ئه‌بێت و هه‌ڵ ئه‌سێت له داخا ئه‌چێته هۆڵه‌که بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌یه‌ک بکێشێت که‌چی له‌وێ زه‌وقی هه‌ڵ ئه‌سێت، بۆیه هاوار له ژنه‌که‌ی ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "ژنه‌که خێرا ڕاکه وه‌ره بۆ ئێره، لێره فوول شه‌به‌که‌م هه‌یه."
پیاوێک به سوعبه‌ته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت: " ژنه‌که که من مردم شوو ئه‌که‌یته‌وه؟" ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت: " ئه‌ره‌وه‌ڵا. " پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "له‌م ماڵه‌شدا ئه‌ژین؟" ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئه‌ره‌وه‌ڵا." پیاوه‌که ئه‌ڵێ: "که‌واته جله‌کانی منیش له‌به‌ر ئه‌کات." ژنه‌که ئه‌ڵێ: "نا، بۆی نابێت. ئه‌و باڵای تۆزێ له‌تۆ به‌رزتره."
مه‌لایه‌کی پیسکه، شه‌وێک داوا له مه‌لاژن ئه‌کات که بۆی بمژێت. مه‌لاژنیش، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یکات، هه‌زار ڕاووڕێوی بۆ ئه‌هێنێته‌وه، هه‌ر له‌وه‌ی که کارێکی ناشه‌رعییه هه‌تا ئه‌وه‌ی که پیسه و ته‌بیعه‌تی پێی تێک ئه‌چێت، به‌ڵام مه‌لا پێی لێ کردۆته که‌وشه‌وه و هه‌ر ئه‌یه‌وێت بۆی بمژێت. مه‌لاژن به ناچاری ئه‌ڵێ: "باشه بۆت ئه‌مژم، به‌ڵام هیچ نه‌بێت تۆزێک هه‌نگوینی لێ بده!" مه‌لاش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌نگوینی لێ بده‌م خۆم ئه‌یمژم، بۆچی ئه‌یده‌م به تۆ."
کابرایه‌ک خۆی ئه‌کاته‌وه به ماڵدا، ده‌رگای ژووری نووستن ئه‌کاته‌وه و ئه‌بینێت پیاوێک له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا خه‌ریکه! یه‌کاندوو ده‌ست ئه‌بات و ده‌مانچه‌که‌ی هه‌ڵئه‌کێشێت و ئه‌نێشێته سه‌ر کابرا، کابرایش هیچی بۆ نامێنێته‌وه و هاوار ئه‌کات: "برا بۆ خاتری خوا نه‌که‌یت، نه‌که‌یت کامێرای شاراوه‌یه!" کابراش به ئاگا دێته‌وه، ده‌مانچه‌که‌ی ئه‌خاته‌وه به‌ر پشتێنه‌که‌ی و ئه‌ڵێت: "خوا له‌ناوی ده‌مت بات، خۆ خه‌ریک بوو که‌تنێکم پێ بکه‌یت... ئاخر ئه‌مه سه‌ری سێیه‌م جاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌م کامێرا دوابڕاوه دێته ماڵی ئێمه!"
کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر و ئه‌ڵێ: "دوکتۆر گیان هانام بۆ تۆ هێناوه، هه‌ر ئه‌بێت چاره‌یه‌کم بۆ بدۆزیته‌وه، شه‌ش ساڵه ژنم هێناوه، شه‌ش منداڵم هه‌یه، کار وا بڕوات ئه‌بێت به ده و دوانزه‌ش" دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ: "ئه‌ی بۆ مه‌نع ناکه‌ن؟" کابراش ئه‌ڵێ: "ژنه‌که‌م ڕازی نییه حه‌بی مه‌نع بخوات، به‌ڵام خۆم به هه‌موو جۆرێک هه‌وڵم داوه و بێسوود بووه." دوکتۆر ئه‌ڵێ: "کۆندۆم به‌کاربێنه!" کابرا ئه‌ڵێ: "دوو ساڵی یه‌که‌م کۆندۆمم به‌کارئه‌هێنا که‌چی کوڕ‌و کچێکمان بوو." دوکتۆر ئه‌ڵێ: "که‌واته مه‌نعی ته‌بیعی بکه!" کابرا ئه‌ڵێ: "دوای دوو ساڵی یه‌که‌م، دوو ساڵیش مه‌نعی ته‌بیعیم کرد که‌چی دوو کچی ترمان بوو." دوکتۆریش به ناچاری ئه‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت که تۆ باسی ئه‌که‌یت، ته‌نیا چاره ئه‌وه‌یه که هه‌ر نه‌چیت به‌لایدا." کابرا ئه‌ڵێ: "قوربان ئه‌وه‌شم کردووه، ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایی په‌نجه‌شم به‌ر په‌نجه‌ی نه‌که‌وتووه، که‌چی دوو کوڕیشمان بوو."
کچێک ته‌ماشا ئه‌کات دایکی ملوانکه‌یه‌کی زۆر جوانی له ملدایه بۆیه پێی ئه‌ڵێ: "ئه‌ڵڵا دایه ئه‌و ملوانکه‌یه چه‌ند جوانه له ملتا، ئه‌وه باوکم بۆی کڕیت؟" دایکه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "نه‌وه‌ڵڵا کچم باوکتی چی، من به ته‌مای باوکت بومایه تۆشم نه‌ئه‌بوو."
|