|
یه‌کێتی و پارتی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان دواده‌خه‌ن |
|
سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 14:33 |
|

سه‌رۆكی لیستی سه‌وز (109) له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، كه به‌هاری داهاتو هه‌ڵبژاردنی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستانیش دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌که، به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌و بێحورمه‌تكردنی په‌رله‌مان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. د. شێركۆ عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیستی سه‌وز له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه وتویه‌تی : سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لیستی (109)ی ئاگادار كرده‌وه، كه له‌به‌هاری ساڵی داهاتو ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كرێت. ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌رو: كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌شدا به یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا بچنه‌وه. لای خۆشیه‌وه د.زانا ره‌ئوف، په‌رله‌مانتاری گۆڕان‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی کوردستان، نیگه‌رانی خۆی له بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌ربڕی‌و رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت حورمه‌ت‌و چالاكیی بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنینه‌وه پێویسته رێز له‌و یاسایا‌نه بگیرێت، كه له په‌رله‌مان ده‌رده‌كرێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشیوابو، دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و رێكکه‌وتنی یه‌كێتی‌و پارتی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره "هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر دیموكراسیی‌و بێحورمه‌تكردنی په‌رله‌مانه به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسایه‌نه‌ی ده‌ریده‌كات". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆتایی مانگی تشرینی یه‌که‌می ئه‌مساڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم دانراوه، به‌ڵام تائێستا حکومه‌تی هه‌رێم هیچ نوسراوێکی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاڕاسته‌ی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق نه‌کردوه، له‌کاتێکدا پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت به‌ر له60 رۆژ له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆمیسیۆن له‌وباره‌یه‌وه ئاگادار بكاته‌وه. سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی رۆژنامه
|