|
دادگای فیدڕاڵی عێڕاقی داوای موسته‌شاره‌كان ده‌كات زۆرینه‌یان له‌نێو هه‌ردوو حیزبی ده‌سته‌ڵاتدارن |
|
سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 14:29 |
|

ئه‌وه بۆ چه‌نده‌یه‌مین جاره كۆمه‌ڵێك موسته‌شار كه‌ژماره‌یان زیاتر له 500 كه‌سه له‌لایه‌ن دادگای به‌غداوه دواده‌كرین كه چه‌ندین تاوانیان ئه‌نجامداوه له‌وانه تاوانی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌كانی تری كوردستان. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ستانده‌ر كه‌وتووه زۆرینه‌ی ئه‌و موسته‌شارانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون سه‌ربه هه‌ردوو حیزبی ده‌سته‌ڵاتدارن بۆیه تا ئێستا ته‌سلیم نه‌كراون به‌ڵام ئه‌مجاره دادگای به‌غدا زۆر به‌تووندی داوای ئه‌و موسته‌شارانه‌ی كردووه د. به‌رهه‌میش به‌ڵێنی داوه كه ئه‌و موسته‌شارانه ته‌سلیم بكات پێشده‌چێت وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می دادگایی كردنه‌كه به‌مزوانه به‌ڕێوه‌بچێت. جێگه‌ی هێما بۆكردنه زۆرینه‌ی موسته‌شاره داواكراوه‌كان پله‌ی به‌رزی حیزبیان هه‌یه‌و له‌نێو دام و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسدان و هه‌ندێكیشیان گه‌وره به‌رپرسی حیزبین
ستانده‌ر
|