|
كڵێسایه‌كی دێرین ده‌كرێته یانه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان |
|
سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 14:22 |
|

رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرایكرد كه كڵێسایه‌كی دێرین و كۆنی ئه‌و وڵاته له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌كرێته یانه‌یه‌ك بۆ هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان. رۆژنامه‌ی "زه ستار"ی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند: بڕیاره له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تردا كڵێسای كامیلۆت كه سه‌ده‌ی نۆزده دروستكراوه بكرێته یانه‌یه‌ك به‌ناوی "دونكاستر براید" بۆ هاوره‌گه‌زبازه‌كان. دامه‌زرێنه‌رانی یانه‌كه به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی تر، یانه‌كه له‌ناو كه‌نیسه‌ی كامیلۆتدا ده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها وتیشیان: "یانه‌كه ئاسانكاری بۆ هه‌موو هاوره‌گه‌زبازه‌كانی شاری یۆركشایه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌بری گه‌ڕان بۆ شوێنی جیاجیا له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه، له‌ویانه‌یه‌دا پێكه‌وه كۆببنه‌وه
|