| پێڵاوی پانه‌بڵند زیان به ڕێشاڵه‌کانی ماسوولکه‌ی ئافره‌تان ده‌گه‌یه‌نێت |
| سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 14:21 |
|
پێڵاوی پازنه‌بڵند یارمه‌تی ژنان ده‌دات تا که‌مێك باڵابڵندتر ده‌ربکه‌ون و که‌مێك زیاتر سه‌رنجڕاکێشتر بن، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه له‌پێکردنی پێڵاوی پازنه‌بڵند ده‌بێته دروستکردنی گۆڕانکاری له سروشتی پێی مرۆڤدا. هه‌رچه‌نده زۆرێك له ژنان به له‌پێکردنی پێڵاوی پازنه‌بڵند دووچاری ئازار ده‌بنه‌وه، که‌چی زۆرێك له ژنان ئه‌م جۆره پێڵاوه پازنه‌بڵندانه له‌پێده‌که‌ن. ئێستاش (رۆبێرت كساپۆ) و پسپۆرانی هاوڕێی له زانكۆی (وایین) بۆیان ده‌رکه‌وتووه که پێڵاوی پازنه‌بڵند کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ماسولکه‌ی پوز (به‌له‌ك) هه‌یه. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌رانی نه‌مساوی دوو گروپ له ژنانی نێوان 20 بۆ 50 ساڵیان به‌راوردکرد. گروپی یه‌که‌م ماوه‌ی دوو ساڵ و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام پێڵاوی پێڵاوی پازنه‌بڵندی پێنج سانتیمه‌تریان له‌پێکرد بوو و گروپی دووه‌میش له‌پێکردنی پێڵاوی پازنه‌بڵندیان به‌هه‌ڵه دانابوو، ئه‌وه‌بوو كه زانایان به یارمه‌تی پشكنینه‌كانی (وڵتراساوند) توانییان بیسه‌لمێنن که ڕێشاڵی ماسولکه‌ی پوز (به‌له‌ك) به‌ڕێژه‌ی له 13% به له‌پێکردنی پێڵاوی پازنه‌بڵند کورت ده‌بێته‌وه. شایانی باسه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له گۆڤاری (جورناڵ ئۆف ئێكسپێرمێنتیناڵ بایۆلۆژی) بڵاوكراوه‌ته‌وه |