| ئه‌خته‌بووته‌كه ده‌بێته پاڵه‌وانی فیلمێك به‌ناوی (له ئه‌ڵمایاوه بۆ چین |
| سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 14:17 |
|
پۆل ناوی ئه‌و ئه‌خته‌بووته‌یه كه له‌میانی یارییه‌كانی مۆندیالدا پێشبینییه راسته‌كانی سه‌رنجی هه‌موو جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشا، به‌جۆرێك كه له ته‌واوی جیهاندا تائێستاش باس له‌م ئه‌خته‌بووته سه‌یره ده‌كرێت. دوایین هه‌واڵیش كه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌خته‌بووته بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه (كۆمپانیای گرووپی چاینا بۆ فیلمی سینه‌مایی) به‌نیازه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ (په‌كین فلیم بلووج) فیلمێك له‌سه‌ر ئه‌خته‌بووته‌كه به‌رهه‌م بهێنن. له‌مباره‌وه وته‌بێژ به‌ناوی (كۆمپانیا سۆنگ بینگ) كه بڕیاره ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت به رۆژنامه‌ی (شه‌نگهای ده‌یلی)ی چینی راگه‌یاند كه ئه‌م فیلمه به‌ناوی (له ئه‌ڵمانیاوه بۆ چین)ه و به‌شی یه‌كه‌می له وڵاتی باشووری ئه‌فریقیا وێنه‌گیراوه و به‌شی دووه‌میشی له وڵاتی چین وێنه ده‌گیرێت و فیلمه‌كه‌ش باس له پێشبینییه‌كانی ئه‌خته‌بووته‌كه له یارییه‌كانی جامی جیهانی 2010 ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌م وته‌بێژه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له كۆتایی مانگی ئابی ئه‌مساڵدا فیلمه‌كه له شاشه‌ی سینه‌ماكاندا نمایش ده‌كرێت و سه‌ره‌تاش له سینه‌ماكانی چینه‌وه نمایش ده‌كرێت، چونكه ئه‌خته‌بووته‌كه له چین جه‌ماوه‌رێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه |