|
نیان لەدواكلیپی خۆی ناڕازیە: پێشتر دەترسام لەگەڵ كوڕ گۆرانی بڵێم |
|
یەک شەممە, 25 تەمموز 2010 13:00 |
|

ئەو سێدیەكی ئامادەی تۆماركردنە، بەڵام لەبەر گەرمای هاوین، كارەكانی وەستاندووە، چونكە نیان عەبدوڵڵا لەو دیمانەی لەگەڵ (سڤیل) دەڵێت "هاوینی ئەمساڵ زۆر گەرمە، وام لێهاتووە لەماڵ نەیەمە دەرەوە، لەبەرئەوە كارەكانی ئەلبوومەكەم وەستاندووە"، هەروەها نیان عەبدوڵڵا لەدوا كلیپی خۆی ناڕازیە و دەڵێ كواڵێتی كلیپەكە هێندە نزمە، تەنیا ڤین تیڤی رەفزی نەكردووە. گۆرانیبێژ نیان عەبدوڵڵا دانیشتووی شاری سلێمانییە و یەك ئەلبوومی بڵاوكراوەی هەیە و ئەندامی تیپی تەواری كچانی سلێمانییە، كە لە 2/7/2010 بەشداریان لەفیستیڤاڵی موزیكی كلاسیك كرد، كە هەموو ساڵێك لەڤیەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوە دەچێت، لەنێو 27 گروپی كۆڕاڵی موزیك، كە لە 16 وڵاتەوە بەشدارببوون، تیپی تەواری كچانی سلێمانی پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا، نیان لەبەرپرسانی كورد و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەهونەر نیگەرانە، كە لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ كوردستان پێشوازیان لەیەكەمی تیپەكەیان نەكردووە، دەڵێت "دەبوو هونەرمەندانێكی زۆر و گەورە بەرپرسەكانی كوردستان پێشوازیان لەگەڕانەوەی ئێمە بكردایە و گوڵیان پێشكەش بكردینایە، كە كوردستانمان یەكەم كرد، چونكە ئەو سەركەوتنە هەر بۆ تیپی تەواری كچان نەبوو، بەڵكو بۆ هەموو كوردستان بوو، بەڵام نازانم بۆچی ئەو سەركەوتن و یەكەمەی ئێمە لای سەركردەكانی ئەو وڵاتە بایەخی نەبوو، من گلەیی لەهەموو بەرپرسەكانی كورد و وەزارەتی رۆشنبیری و هونەرمەندانیش دەكەم"، هەروەها نیان عەبدوڵڵا دەڵێ "چاوەڕێی ئەوە بووم، ئەگەر بگەڕێینەوە كوردستان، پێشوازییەكی زۆر گەرم لەیەكەمی ئێمە بكرێت". نیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، توانای هەیە بەهەموو شێوەزارەكان گۆرانی بڵێت، دەڵێ لەوڵاتی نەمسا گۆرانی ئەڵمانیم پێشكەش كردووە، گۆرانی عەرەبی و توركیشم گوتووە، نیان كە گۆرانییەكی نوێی بادینی لەگەڵ تیپی موسیقای دهۆك تۆماركردووە، گوتی "پێش ئەوەی ئەو گۆرانییە بڵاوبكەمەوە، خزم و هاوڕێكانم پێیان گوتم ئەو گۆرانییە نەك هەر لەناو بادینییەكان، بەڵكو لەناو سۆرانییەكانیش جێگای خۆی دەكاتەوە، هەرواش دەرچوو، سۆرانییەكان داوام لێدەكەن ئەو گۆرانییە لەكوێ دەستدەكەوێت؟ من گۆرانییەكەم زۆر بەدڵە". بەڵام نیان لەكلیپی ئەو گۆرانییە ناڕازیە، كە بە كامێرای كواڵێت نزم وێنەی گیراوە و كەناڵەكان پەخشی ناكەن، "من شارەزاییم لەباشی و خراپی كامێرا نییە، بەڵام بەداخەوە ئێستا وامبیستووە كە تەنیا كەناڵی ڤین كلیپەكەی قبوڵ كردووە، كەناڵەكانی تر گوتیانە گۆرانییەكە زۆر خۆشە، بەڵام كواڵێتی كلیپەكە نزمە، رەنگەكان تێكەڵ دەبێت، لەبەرئەوە ناتوانین پەخشی بكەین"، نیان ئەوەش دەڵێ ئەو دڵخۆشیەی بۆ ئەو گۆرانییە هەمبوو نەما، گلەیی لەو كەسانە دەكەم كە بۆیان دروستكردم. نیان كاری مۆسیقای ئەلبوومە نوێكەی بە كۆتاهێناوە و خەریكی تۆماركردنی گۆرانییەكانە، بەڵام لەبەر ئەو گەرما زۆرەی، كە بۆ كوردستان هاتووە، كارەكانی ئەلبوومەكەم راگرتووە، چونكە دەڵێت "بەشێكی گۆرانییەكان لەشاری هەولێر تۆمار دەكەم، بەڵام ئەو گەرمایە وای لێكردووم لەماڵ نەیەمە دەرەوە، ناتوانم هاتوچۆ بكەم، دڵنیام ناتوانم لەو گەرمایەدا لەستۆدیۆ گۆرانی بڵێم"، ئەو گەرمایەی كوردستان نیانی هێندە بێتاقەت كردووە، دەڵێت "حەز دەكەم لەو گەرمایەی كوردستان ڕابكەم، بچمە وڵاتێكی تر". ئەو خانمە گۆرانیبێژە ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە حەز بەسەفەری وڵاتی ئەڵمانیا دەكات و هەرچەندە ئەو وڵاتەی نەبینیووە، "بەڵام كەسوكارەكەم لەوێن و دەڵێن زۆر خۆشە، لەبەرئەوە خزم و كەسانم لەوێن واهەستدەكەم ئەڵمانیا نزیكن لەخۆمانەوە، خۆشم هاندەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووم، بەڵام بەداخەوە دۆڕاندی". نیان عەبدوڵڵا ئەوەش ناشارێتەوە، پێشتر دەترسا گۆرانییەكی دوێت لەگەڵ كوڕ بكات، لەبەرئەوەی گۆرانی دوێت لەناو گۆرانیبێژە كچەكان زۆر كەم بوو، بەڵام نیان دەڵێت "ئیستا بەهۆی هاندەری كەسوكارم و هاوسەرەكەم گۆرانییەكی دوێتی زۆر خۆشم بەناوی (ساقی) لەگەڵ هونەرمەند نێڤان كردووە، كلیپەكەشمان تەواو بووە، ئینشاڵڵا بەمنزیكانە بڵاوی دەكەینەوە
|