|
فڕۆكه‌وانێك دوو چركه به‌رله‌كه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌ی خۆی رزگار كرد |
|
یەک شەممە, 25 تەمموز 2010 12:52 |
|

فڕۆكه‌وانێكی كه‌نه‌دایی دوو چركه به‌ر له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی خۆی رزگا كرد. زۆر جار بیستوومانه كه ده‌ڵێن، ئه‌زموون نیوه‌ی هه‌موو كارێكه و پیاوی خاوه‌ن ئه‌زموون به‌ڕه‌ی خۆی له هه‌موو ئاوێك ده‌رده‌كێشێ، ئه‌مجاره‌شیان فڕۆكه‌وانێكی به ئه‌زموونی كه‌نه‌دایی توانی دوو چركه به‌ر له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كه‌ی به په‌ڕه‌شووت خۆی هه‌ڵداته خواره‌وه و له مردنێكی له‌ناكاو رزگاری بێت. گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌م رووداوه له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌وه پیشان ده‌دات كه چۆن دوو چركه دوای خۆهه‌ڵدانی فڕۆكه‌وانه‌كه، فڕۆكه‌كه‌ی به زه‌ویدا ده‌كێشرێ و ده‌ته‌قێته‌وه. ئه‌م رووداوه رۆژی هه‌ینی و له‌میانی نمایشێكی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌كان له وڵاتی كه‌نه‌دا روویداوه
|