Skip to content
كچانی تەوار بوونە یەكەمی جیهان
شەممە, 24 تەمموز 2010 13:09

لەنێو 27 گرووپی موزیكدا كە لە چەند وڵاتێكەوە بەشدارییان لە فیستیڤاڵی ڤیا موزیكی جیهانیدا كردبوو لە نەمسا، تیپی تەواری كچانی سلێمانی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.
لەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەدا كە ساڵانە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا سازدەكرێ، تیپی تەواری كچانی سلێمانی سەر بە یەكێتی ژنانی كوردستان خەڵاتی یەكەمبوونی وەرگرت. دڵشاد عوسمان، بەرپرسی رۆژهەڵاتی نێوەراستی فیستیڤاڵی موزیكی كلاسیك لە ڤیەننا بە(رووداو)ی راگەیاند كە فیستیڤاڵی موزیكی كلاسیك كە ساڵانە لە ڤیەننا سازدەكرێ، لەچەند بەشێك پێكدێ لەوانە بەشی كۆراڵی كچان، منداڵان، پیاوان و كۆڕاڵی تێكەڵاو، "كۆمیكۆ خان بەرپرسی تیپی تەواری كچانی سلێمانی، توانی زۆر بەسەركەوتوویی تیپەكە بەرەو پێش ببات، بۆیە لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنی فیستیڤاڵەكە لەنێو 5 تیپدا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا".
ئەو فیستیڤاڵە لە 2/7/2010 بەبەشداری 27 گرووپی كۆڕاڵی موزیكی كە لە 16 وڵاتەوە بەشدارببوون دەستیپێكرد، كە لە گەورەترین هۆڵی ڤیەننا سازكرا. دڵشاد عوسمان ئاماژەی بەوەدا كە لەو فیستیڤاڵەدا جگە لە كوردستان، تیپی كۆڕاڵی كچانی وڵاتانی چین، ئوسترالیا، ئەندەنوسیا، ئۆكرانیاش بەشدارییان تێدا كردبوو. دڵشاد عوسمان، كە پێش دوو مانگ بۆ رێكخستنی كاری چوونی ئەو تیپە هاتبووەوە كوردستان گوتی " لە كوردستانەوە بە ستافێكی 27 كەسی بەشداری ئەو فیستیڤاڵە كرا، كە 25یان ئەندامی تیپی تەواری كچانی سلێمانی بوون، دواتر لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنی فیستیڤاڵەكە كە ئەندامەكانی لەپرۆفیسۆر و مامۆستایانی زانكۆكانی جیهان پێكهاتوون، پلەی یەكەمی پێبەخشرا".
دڵشاد عوسمان باسی ئەوەشیكرد كە لەكۆتایی فیستیڤاڵەكەشدا تیپی تەواری كچانی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەند كیژان ئیبراهیم خەیات گۆرانییان پێشكەشكرد "چونكە تەنها ئەو تیپانە دەیانتوانی گۆرانی بڵێن كە دەبوونە یەكەم

 
Share on facebook

ئاماده‌بوانی سه‌ر هێل


432 میوان سەرهێڵ

Facebook.com

راپرسی

ئايه‌ له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره‌ غروقاتی ساخته‌ كاری ئه‌نجام درا ‌