|
هاووڵاتییه‌ك له ئاوى گه‌لى عه‌لى به‌گدا خنكا |
|
شەممە, 24 تەمموز 2010 13:00 |
|

دوێنێ هه‌ینی هاووڵاتییه‌كی شاری كه‌ركووك له ئاوى گه‌لى عه‌لى به‌گدا خنكا‌و دوای 4 كاژێر ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه. عوسمان مه‌مه‌ده‌ڕه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران به(رووداونێت)ى راگه‌یاند "كاژێر 12ى نیوه‌ڕۆى دوێنێ هه‌ینی هاووڵاتییه‌كى شاری كه‌ركووك به‌ناوى حسێن كامل دیوان /ته‌مه‌ن 22 ساڵ/ له ئاوى گه‌لى عه‌لى به‌گدا خنكا‌و دواى 4 كاژێر گه‌ڕان به‌دواى ته‌رمه‌كه‌یدا، كارمه‌ندانى به‌رگرى شارستانى سۆران توانیان بیدۆزنه‌وه‌و دواتر ره‌وانه‌ى پزیشكى دادی هه‌ولێری بكه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران ئه‌وه‌شى راگه‌یاند "له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا 4 كه‌سی دیكه له ئاوه‌كانى سنوورى سۆراندا خنكاون. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای ئه‌مسالێشه‌وه ئه‌مه حه‌فته‌مین كه‌سه له‌و ناوچه‌یه رووبه‌ڕووی خنكان ده‌بێته‌وه، جگه له‌وه‌ی 6 كه‌سی دیكه له خنكانێكی حه‌تمی رزگار كراون". مه‌مه‌ده‌ڕه‌ش له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م رووداوانه، گوتی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان چه‌ندین تابلۆ‌و كه‌ره‌سته‌ى خۆ رزگاركردنی له كه‌نار رووباره‌كان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م رووداوانه كه‌م ببنه‌وه". له‌باره‌ی هۆكارى زیادبوونیشیان گوتی "به‌هۆی زۆربوونی رێژه‌ى گه‌شتیاران‌و نه‌بوونی شاره‌زاییان له ئاوه‌كانی ناوچه‌كه، رێژه‌ی خنكان زیادی كردووه
|